وڵاتی جەزائیر میوانداری لە خولی 15 هەمینی یارییە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکات و لەنێویاندا هەڵبژاردەی شەتڕەنجی ئێراق له و ڕکابەرییەدا ململانێی ئەنجام دەکەن .
بۆ ئەو مەبەستە ، هەڵبژاردەی ئێراق بە 10 یاریزانی کوڕان و کچان ڕوو دەکاتە ئەو وڵاتە و لەنێو هەڵبژاردەکەش 3 یاریزانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# دەبینرێن و بە فەرمی لە پێکهاتەی سەرەکی دەبن .
سەبارەت بە بەشداریان له و پاڵەوانێتییە ، ئەسعەد ئیسماعیل سەرپەرشتیاری گشتی بەشی شەتڕەنجی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە لێدوانێکی تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی ، سەرجەم ئەو پاڵەوانێتیانەی لەدەرەوە ئەنجام دەدرێت بە یاریزانانی بەهێز وەک هەڵبژاردەی ئێراق تێیدا بەشداری دەکەن ، هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە لەم پاڵەوانێتییەدا هەریەک لە ( ئاکار عەلی ، ئاریان عەلی ) لە تیمی کوڕان دەبن و وەک ( کارین کەمال ) پێکهاتەی تیمی کچان بەهێز دەکات .
دواجار ئەسعەد ئاماژەی بەوەشکرد کە یارییەکانی لە ڕێکەوتی 5 تا 15 ئ-07- 2023 بەردەوام دەبێت چاوەڕوانی ئەنجامی شایستەش لە یاریزانانمان دەکەین بۆ یارییەکانی تیمی و تاکیش.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 462
Donnez votre avis sur ce produit!