بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ خولی لاوانی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق و خولی نایابی لاوانی یانەکانی کوردستان، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ دوو یاری دۆستانە ڕووی لە شاری #هەولێر#ی پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 05-07-2023 و لە یەکەم یاری دۆستانەی لاوە پێشمەرگەکان بوونە میوانی لاوانی یانەی هەولێری بەشدار لە خولی نایابی تۆپی پێی ئێراق و دوایی یارییەکی بەهێزی سەرنج ڕاکێش، دواجار پلانەکانی ڕێباز سدیق - ی ڕاهێنەر لەلایەن یاریزانە لاوە پێشمەرگەکانی شاری ڕۆشنبیرانەوە جێبەجێ کران و توانیان بە ئەنجامی 2 -1 گۆڵ سەرکەوتن بەدەست بهێنن و هەردوو گۆڵەکەش لە ڕێگەی هەریەک لە یاریزانان، خۆژی شکور و ڕێڤان قاسم ، ەوە تۆمار کران، هەروەک بڕیارە لە دووەم یاری خۆیدا ، لاوانی پێشمەرگە لەبەرامبەر لاوانی یانەی هەندرێن یاری بکەن و کۆتایی بە و گەشتە وەرزشییە ئامادەکارییە بهێنن.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 484
Donnez votre avis sur ce produit!