بابەت: وەرزشی
بە ئەنجام دانی دوو یاری دۆستانە ، ئامادەکاری تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە شاری هەولێر کۆتایی هات.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی #06-07-2023# و لە دووەم یاری دۆستانەی خۆیدا ، تیپی تۆپی پێی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بوونە میوانی لاوانی #یانەی وەرزشی هەندرێن#ی بەشداری خولی لاوانی یانەکانی کوردستان.
لە و یارییەدا، لاوانی هەردوو تیم بە ئاستێکی بەرز یاریان کردوو لە پاش کۆتایهاتنی کاتی یاسایی هەردوو تیم بە بێ گۆڵ یاریگایان بە جێهێشت.
بە ئەنجام دانی ئەو یارییەی تیمەکەی لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ شاری #هەولێر#ی پایتەختی هەرێمی کوردستان هێناو گەڕانەوە شاری #سلێمانی# .[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 479
Donnez votre avis sur ce produit!