بەحوشتریان گۆت خەت، گۆتی پیشەم نییە قەت
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بەحوشتریان گۆت خەت، گۆتی پیشەم نییە قەت) ، لە خۆشناوەتی جووتکردن هەر بە (گا و ئێستر و گوێدرێژ) کراوه، هەرگیز بە ئاژەڵی وەکوو حوشتر نەزانراوە و نەبیستراوە زەوی کێڵان کرا بێت، بۆیە ئەوە کراوە بە ئیدیۆم بەکەسێک کە هەرگیز کارێکی نەکردبێت دەوترێت: بەحوشتریان گۆت خەت، گۆتی پیشەم نییە قەت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 297
Donnez votre avis sur ce produit!