بە مەبەستی پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێ و درووست بوونەوەی بناغەی بەهێزی یارییەکە لە یانەی وەرزشی پێشمەرگە ، فێرگەی تۆپی سەرمێزی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری بە ئەزموون ، هەردی ئەحمەد کە 25 ساڵە لەو بوارەدا برە و بە تواناکانی یاریزانان دەدات ، مەشق و ئامادەکارییەکانی دەست پێدەکات .
سەبارەت بە دەست پێکی مەشق و ئامادەکاری لە فێرگەکەیان و تۆمارکردنی ناوی فێرخوازی نوێ ، ئەو ڕاهێنەرە کە ئاماژە بە ناوەکەی دراوە بە پێشمەرگە سپۆڕتی ڕاگەیاندوو وتی ، یانەی پێشمەرگە لە درووست بوونی تا ئەمڕۆ کە 24 ساڵی تەمەنی بەڕێ کردووە هەمیشە فێرگەکانی لە یاری تۆپی سەرمێزدا یاریزانی بە ئەزموون و مێژووی پێگەیاندووە کە بوونەتە سەرقافڵەی هەڵبژاردەکانی ئێراق .
هەردی وتیشی بۆ ئەو مەبەستە دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم فێرگەیەوە دووبارە نەوەیەکی نوێ لە یاریزانان بۆ داهاتوو بنیات بنێین و بچینەوە نێو کێبڕکێ بەهێزەکان .
سەبارەت بە وەرگرتنی یاریزان و بەهرەمەندی نوێ ناوبراو بە گرنگی زانی تەمەنەکانی 2016 ناویان تۆمار بکرێت و هانی دایکان و باوکانی دا کە کچ و کوڕەکانیان ناونووس بکەن لە فێرگەکەیان تا وەک بەهرەمەندێکی ناودار بۆ داهاتوو مێژوو بنووسنەوە .
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 429
Donnez votre avis sur ce produit!