دووەم ڕۆژی ڕکابەرییەکانی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە ڕیزی هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی کوڕان و کچانی ئێراق بەڕێوەچوو ، لەسەر ئاستی کچان ، هەردوو کچە پاڵەوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە #چاوان بەهادین# و #نەورۆز ئەحمەد# پلەکانی یەکەم و دووەمیان بەدەست هێنا .
لە یاری سێ باز و بۆ ئاستی کچان چاوان بەهادین کە دوایی پێکانەکەی دوور کەوتبۆوە لە ئەنجامەکانی یەکەمی ، توانی دووبارە بچێتەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتن و نازناوەکان و پلەی یەکەمی بە تۆمارکردنی 11، 73 مەتر بڕی و بووە یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق .
ئەمە و نەورۆز ئەحمەدی کیژە یاریزانی لاوی هەمان یانە بە 11، 40 م پلەی دووەمی دەستەبەر کرد ، سەبارەت بە و ئەنجامانەی کچانی پێشمەرگە لەپاڵاوتنی هەڵبژاردەی ئێراق نزار ئەکرەم سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیپی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی ، بە سێ کیژە یاریزان بەشداری ئەو پاڵاوتنەمان کرد کە خۆش بەختانە ئەڤین سەعید لە یاری 400 مەتر پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و لە یاری سێ بازیش هەردوو کیژە یاریزانمان چاوان و نەورۆز پلەکانی یەکەم و دووەم یان مسۆگەر کرد ، نزار وتیشی ، تیپەکەمان هەمیشە یاریزانی لەنێو کێبڕکێکان هەبووە و نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئێراقمان لەپاڵەوانێتییە دەرەکییەکان کردووە .
بڕیارە لە ڕێکەوتی 20 تا 24 ی حوزەیرانی 2023 و لە وڵاتی جەزائیر پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوە بچێت و هەڵبژاردەی ئێراقیش لەسەر هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان لەو کێبڕکێیەدا بەشداری دەکات .[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 427
Donnez votre avis sur ce produit!