سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، ڕێکەوتی #08-07-2023#، #بافڵ تاڵەبانی# لە ڕێگای هێڵی کۆپتەرە تایبەتییەکەیەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و بەشێک لە فەرماندە سەربازیەکانی یەکێتی لە فڕۆکەخانەکە پێشوازیان لێکرد.
بڕیارە ئەمڕۆ بەشێک لە هێزە تایبەتەکانی یەکێتی لەناویاندا دژەتیرۆر و کۆماندۆ و ئۆپراسیۆنی ئاساییش و فەوجی مغاویر نمایشێکی سەربازی ئەنجام بدەن.
ئەم نمایشە لە کاتێکدایە دووساڵ بەر لە ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ڕێگای گۆڕینی هەردوو بەرپرسی دەزگاکانی دژەتیرۆر و زانیاری بافڵ تاڵەبانی توانی #لاهور شێخ جەنگی# دوور بخاتەوە.
لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو و لە دوای 8ی تەموزی 2021 زنجیرەیەک گۆڕانکاری و ڕووداوی یەک بەدوای یەک لەناو یەکێتی ڕوویاندا کە تا ئێستاش درێژکراوە و کاریگەریی ئەو ڕووداوانە بەردەوامە.
هەڵبژاردنی ساڵیادی 8ی تەمووز بۆ ئەنجامدانی نمایشی سەربازی پەیامی نیشاندانی هێزی لێ دەخوێنرێتەوە و ڕەنگە بافڵ تاڵەبانی بیەوێت بە پیشاندانی هێزە سەربازیەکانی یەکێتی پەیام بۆ ڕکابەرەکانی بنێرێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 388
Donnez votre avis sur ce produit!