پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی #08-07-2023# لە سەلاحەددین #مەسعود بارزانی# لەگەڵ فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەڕڵەمانی کوردستان کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبوان کرد و تێیدا سوپاسی ڕۆڵ و ماندووبوونی ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی کرد و دەست خۆشی لێ کردن کە لەم خولەی پەڕڵەمانی کوردستاندا کارەکانی خۆیان بە باشی بەجێگەیاندووە و پابەندی ئەرکەکانیان بوونە. داواشی کرد بەردەوام بن لە ڕۆڵی خۆیان لە بوارە جیاجیاکان و خزمەتی کوردستان و پارتی بکەن. سەرۆک بارزانی جەختیشی لەوە کردەوە کە پارتی ئومێدی سەرەکیی خەڵکی کوردستانە و پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و فەرهەنگ و ڕەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردستانی بێت.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک بارزانی هێمای بە بارودۆخی سیاسیی کوردستان و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ دا و پەیوەست بەم تەوەرانە، بەرچاوڕوونی و ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 363
Donnez votre avis sur ce produit!