هەمبوو هەمبوو حیساب نییە هەیتم هەیتم حیسابه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هەمبوو هەمبوو حیساب نییە هەیتم هەیتم حیسابه) ، وتراویشە: #هەمبوو هەمبوو هەمبانە، هەیتم هەیتم مەیدانه# ، لە #کۆیە# دەڵین: هەمبوو هەمبوو هیچ نییە، هەیتم هەیتم تەواوە، ئەوانەی لە کۆندا شتێکیان هەبووە و ئەمڕۆ هیچیان نییه، ئەو هەبوونیەی پێشان بە ئامادەیی دەفرۆشنەوە، هەبوونی ڕابردوو لە ئێستادا بوونی نەبێ و هیچت نەبێ، هیچ حیساب نییە بەڵکوو هەیتم هەیتم حیسابە، واتە: ئەوەی ئەوڕۆ هەتە تەواوە، وەکوو ڕینوێنی ڕینمایی لە خۆشناوەتی بەو کەسانە دەوترێت کە هەر باس لە هەبوونی و سەروەرییەکانی ڕابردوو بکەن و لە ئێستاشدا هیچیان نەبێت دەوترێت: هەمبوو هەمبوو حیساب نییە، هەیتم هەیتم حیسابە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 84
Donnez votre avis sur ce produit!