ئێستر هەبێ بار چییە؟
ئێستر باربەرێکی دوو ڕەگە، باوک ئەسپی دایک ماکەر، لە گوێدرێژ بەرزتر و بەهێزترە و لە وڵاغە بەرزەی ئەسپ و مایین بچوکتر و بێ کێشترە، بەڵام لە کوردستاندا بەتایبەت ناوچە شاخاوییە سەختەکان تاکە ئاژەڵە بتوانێت بەسەرکەوتوویی بار ببات و بەکێو و هەرد و زناراندا هەڵدەگەڕێت و باربەرێکی زۆر چاکە، ئەو توانایەی ئێستر بۆ بردنی بار کراوە بە ئیدیۆم ئەگەر هۆوپێناو هەبێت بۆ هەر کارێک ئەوە ئەو کارە زۆر بەئاسانی ئەنجام دەدرێت بۆیە لە کوردەواریدا وتراوە: ئێستر هەبێ بار چییە؟. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 100