#شێخ نەهرۆ کەسنەزانی#، پلانی ئەوەی هەبوو بەشداری هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بکات و بۆ ئەو مەبەستەش دەستی بە ئامادەکاری پێش وەختە کردبوو، بەڵام لە ئێستادا لە بیرۆکەکەی پەشیمان بووەتەوە.
لە ماوەی ڕابردوو شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمەوە هەوڵی وەرگرتنی مۆڵەتی داوە بۆ درووستکردنی قەوارەیەکی سیاسی. تا بتوانێت بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لیستی هەبێت و هیچ کێشەیەکی یاسایی نەبێت.
ئەو قەوارەیەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بە نیاز بووە مۆڵەتی بۆ وەربگرێت ناوی ”قەوارەی ئاییندەی کوردستان” بووە و شێخ نەهرۆ خۆی لە پێکهاتەی قەوارەکەدا نەبووە، بەڵکوو ویستویەتی تەنیا پاڵپشتی قەوارەکە بکات. ئەوانەشی وەک پێکهێنەری قەوارەکە ناسێندراون سەرجەمیان کوردن و دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و کەسانی نزیک لە تەریقەتی کەسنەزانین.
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی جگە لەوەی نیگەرانە لە بەرپرسانی باڵای هەرێم، هەروەها کەسانی نزیکی شێخ نەهرۆش سەرپەرشتی چەند ڕاپرسی و هەڵسەنگاندنێکیان کردووە بۆیان دەرکەوتووە ئەو پێشوازییەی لەلایەن خەڵکەوە لە ناوەڕاستی ئێراق لە پڕۆژە سیاسییەکانیان دەکرێت لە هەرێم لە جێگای خواستی ئەواندا نییە. بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بڕیاریداوە دەستبەرداری بیرۆکەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 473
Donnez votre avis sur ce produit!