هەتا داری لە گووی وەردەی هەر بۆنی لێدێ
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هەتا داری لە گووی وەردەی هەر بۆنی لێدێ) ، پیسایی و پاشەڕۆی هەموو گیانداران بەمرۆڤیشەوە جگە لەپیسیەکەی بۆنیشی زۆر ناخۆشە، هەموو کارێکی بەد و خراپ و ناجۆر و ناشەرعی و نزیکە فیتنە و ئاشوب وەکوو ئەو پاشەڕۆیەی حیسابی بۆ کراوە، زۆرجاران کە ویستراوە لەسەر هەندێک لەکارەکان قسەوباس بخرێتە ڕوو قسە قسەی ڕاکێشاوە و بابەتەکان بۆ ئاقار و لایەنی دژوار و خراپدا ڕۆیشتوون و بۆیە ئەوانەی شارەزا و بەتەمەنن و ئەزمووندارن بە ڕێنوێنی و ئامۆژگارییەوە وتویانە واز لەو بابەتەی بێنن چونکە خراپتری لەدوا دێت بۆیە بە و ئیدیۆمە پڕ گوزارشتییە فەرموویانە: هەتا داری لە گووی وەردەی هەر بۆنی لێدێ. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 97
Donnez votre avis sur ce produit!