شیوی بە زۆر کابانان، یان سوورە یان بێخوێ
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (شیوی بە زۆر کابانان، یان سوورە یان بێخوێ) ، وتراویشە: ماڵی زۆر کابان چێشتیان یان سوێرە یان بێخوێیە، ئەگەر چێشتێک زیاتر لەیەک کەیبانوو سەرپەرشتی بکات، ئەوا کابانی یەکەم چەنگە خوێیەک و کابانی دووەم چەنگە خوێیەکی تری تێ دەکات و چێشتەکە دەبێتە ژەقنەبووت و تاڵ و سوێر دەبێت و ناخورێت، جاری واش هەیە ڕێک دەکەوێت کابانی یەکەم لەبەر کابانی دووەم و کەیبانووی دووەم لەبەر کەیبانووی یەکەم هیچیان خوێ ناکەنە چێشتەکەوە بەمەش ئاشەکە بێ خوێ دەبێت، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و ماڵ بەکاردەهێنرێت ئەگەر زیاتر لە کەسێک خۆی بە گەورە دابنێت جۆرێک لە پاشا گەردانی لێدەکەوێتەوە بۆیە وتراوە: شیوی زۆر کابانان، یان سوورە یان بێخوێ. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 166