بەرهەمێکی نوێی شێرزاد حەسەن بڵاودەبێتەوە
15.07.2023
لە یادی 100 ساڵەی پەیاننامەی لۆزان، بەرهەمێکی نوێی نووسەری بەناوبانگ شێرزاد حەسەن بە زمانی ئەڵمانی بڵاودەبێتەوە.
بەرهەمەکەی شێرزاد حەسەن، کوورتە چیرۆکێکە لەژێر ناونیشانی لۆزان و لە دەزگای کلینگنبێرگی نەمساوی لە ڕێکەوتی 24ی تەمموزی 2023 چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
کوورتە چیرۆکەکە لە وەرگێڕانی ڕاوێژ سەلیم و ڕەفایل ئوەڤایدەر-ە. ئەم بەرهەمە چەند وتارێک و چاوپێکەوتنیش لە خۆدەگرێت.
دیزاینی بەرگی پەڕتووکەکە تابلۆیەکی هونەرمەند سامان ئەحمەد کەریم دارتاشە و دەتوانرێت پەڕتووکەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن پەڕتووکخانەکانی ئەڵمانیا و سویسرا و نەمساوە یان بە ئۆنڵاین داوابکرێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 705
Donnez votre avis sur ce produit!