ناونیشانی بابەت: ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی 200 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر
ئامادەکردنی: گەشبین هەولێرى
دوێنێ هەینی #ئومێد خۆشناو# پارێزگارى هەولێر ڕای گەیاند لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، ڕەزامەندی درا بە خەرجکردنی بڕی 200 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی پێداویستی و نۆژەنکردنەوەی #قەڵای هەولێر#، کە یەکێکە لە پێگە شارستانییە بەرچاوەکان و خاوەنی شێواز و تەلارسازی و کارەکتەرێکی بیناسازی گرنگە و بە درێژایی 6000 هەزار ساڵ شوێنی نیشتەجێبوون بووە.
ئەوەشى ڕاگەیاندووە کە جگە لەو بودجە دیاریکراوە، لە ئێستادا دوای ژێرخاککردنی کارەبای قەڵات لەپێناو جوانتر نیشاندانی سیمای جوانی قەڵات و ئەو شوێنەوارە مەزنە کە مایەی شانازی گەلەکەمانە، دەست کراوە بە نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی نێو قەڵات و بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا لەسەر قەڵای هەولێر چەندین ڕێستۆرانت و چێشتخانە و کافێ بکرێتەوە و ببێتە شوێنێکی گرنگی گەشتیاری نێو سەنتەری شاری هەولێر، تاکوو ڕۆژانە و بەتایبەتی لە کاتی بۆنە و ئاهەنگەکاندا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران و هاووڵاتییان ڕووی لێبەکەن.
جێی باسە، قەڵای هەولێر بازنەیی ڕووتەختە، ڕووبەری 102 هەزار و 190 م2 و کەوتووەتە نێوەڕاستی شاری هەولێر، 415م لەسەر ئاستی ڕووی دەریا بەرزە و 26م و 25سم لە ئاستی ڕووی شاری هەولێر بەرزترە، کە لە بەرزترین شوێنی، دەگاتە نزیکەی 30م.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 442
Donnez votre avis sur ce produit!