ناونیشانی بابەت: شانۆگەریی ''زەواحی تازە و کۆن'' نمایش دەکرێت
ئامادەکردنی: #دیاری ئەحمەد#
لە شاری #سەقز#ی ڕۆژهەڵاتی #کوردستان# فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام بەڕێوە دەچێت و دەستپێکی فێستیڤاڵەکە بە شانگەریی ''زەواحی تازە و کۆن'' کرایەوە.
لەم بارەیەوە، نەژاد نەجم، دەرهێنەر کە لە شاری #کەرکووک#ەوە وەک گرووپی شانۆی هەوار چوونە بۆ بەشداریکردن لەو فێستیڤاڵە، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: وەک تیپی شانۆی هەوار لە کەرکووک، وۆرکشۆپێکی یەک مانگیم بە شێوەی ئۆنڵاین بۆ کۆمەڵێک شانۆکاری شاری سەقز کردەوە، دواتر لەو کارەمان شانۆگەریەکمان درووست کرد بە ناوی زەواجی تازە و زەواجی کۆن.
وتیشی: لە شاری سەقز بۆ ماوەی سێ ڕۆژ فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام بەڕێوە دەچێت و ئێوارەی دوێنێ هەینی 14ی 7ی 2023، فێستیڤاڵەکە دەستی پێ کرد و لەو فێستیڤاڵە بە شانۆی زەواجی تازە و زەواجی کۆن بەشدار بووین بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک شانۆکاری شاری سەقز، نمایشەکە باس لە کێشەی خێزان و هاوسەرەکان دەکات لە ئێستا و ڕابردوودا و باس لە ژیان و گوزەران دەکات بەتایبەت بابەتەکانی خیانەت و لێک جیابوونەوە، کە ئێستا زۆر بوون.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 400
Donnez votre avis sur ce produit!