دیلان ساڵح جاف، لێپرسراوی پێشووی خوێندکارانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #کەرکووک# و یەکێک لە نزیکەکانی #لاهور شێخ جەنگی# کە دەنگۆی ئەوە هەیە یەکێک بێت لە کاندیدانی لیستی لاهور شێخ جەنگی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە ئاماژەی بەوە داوە ڕێ لە خزم و هاوڕێیانی گیراوە و سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکووک تۆمەتبار دەکات بەو ڕووداوە و ڕایگەیاندووە لە ئێستا بەدواوە هەر ڕووداوێکی بەسەر بێت سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکووک لێی بەرپرسن.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ململانێی نێوان #بافڵ تاڵەبانی# و لاهور شێخ جەنگی لە کەرکووک توندتر دەبێت. یەکێتی فشار دەکات تا لاهور شێخ جەنگی لە درووستکردنی لیست پەشیمان ببێتەوە.
=KTML_Bold=دەقی ڕوونکردنەوەکەی دیلان ساڵح جاف:=KTML_End=
سڵاو لە هاوڕێیان
لەم ساتە بەدواوە هەرشتێکم لێبێت یان هەرشتێکم بەسەر بێت دەستی یەکێتی نوێ و سەرکردایەتی یەکێتی نوێی لە کەرکووکی لە پشتە.
زۆر ناشرینە و زۆر عەیبە ناتوانن بەرانبەر خۆم قسەبکەن ڕێ لە خزم و هاوڕێم دەگرن و لێپرسینەوەیان لێ دەکەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 318
Donnez votre avis sur ce produit!