توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە هەموو چراکان و تەنانەت بچووکەکانیش لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکاندا کاریگەرییان لەسەر مێشکی مرۆڤ دەبێت لە کاتی خەودا.
توێژینەوەکە لەلایەن سەنتەری زانکۆی (نۆرس سترۆن) لە ئەمریکا کراوە، ئاماژەی بەوەداوە هەبوونی ڕووناکی لەوانەیە کاریگەریی خراپی لەسەر تەندرووستی و میتابۆلیزمی دڵ و دەروونی مرۆڤ هەبێت لەکاتی نووستندا.
فیلیس زی کە یەکێک لە ئامادەکەرانی توێژینەوەکەیە دەڵێت: بەڵگە هەیە بەرکەوتنی ڕووناکی لە شەودا دەتوانێت بە شێوازی جۆراوجۆر زیانبەخش بێت بۆ مرۆڤە نووستووەکان و بەتایبەت ئەو مرۆڤانەی کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.
ئەو توێژەرە دەڵێت: یەکێک لەو کێشانەی کە تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە بەر ڕووناکی دەخەون، شەکرەیە، چونکە بەهۆی ڕووناکییەوە بەرهەڵستی ئەنسۆلین لە کاتی بەیانیدا زیاد دەبێت، بەمەش گەیشتنی شەکری خوێن بە ئاسایی کێشەی تێ دەکەوێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 357
Donnez votre avis sur ce produit!