#پارتی دیموکراتی کوردستان# بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق ناچێتە هاوپەیمانییەک، #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# تێدابێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان بەرنامەی هەیە، لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، کار لەسەر ئەوە بکات، لە ڕێگەی بانگەشە بۆ خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر زۆرترین دەنگ کۆبکاتەوە.
پارتی ئەو پرسە دەکاتە درووشمی سەرەکی بانگەشەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و بەو هۆیەشەوە نایەوێت بچێتە هاوپەیمانییەک، کە یەکێتی نیشتمانی تێدا بێت.
پارتی لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ شاندی #بزووتنەوەی گۆڕان# ئاشکرایانکردووە، هەر هاوپەیمانییەک لە #کەرکووک# و ناوچە دابڕێنراوەکان درووست بکرێت پارتی دەچێتە ناو ئەو هاوپەیمانییە، بە مەرجێک یەکێتی تێدا نەبێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 404
Donnez votre avis sur ce produit!