توێژەرانی بەریتانیا، بەم دواییانە و دوای ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لەسەر وانەی بیرکاریی منداڵان، بە ئەنجامێکی سەیر گەیشتن.
توێژەران بۆیان دەرکەوت، ئەو منداڵانەی پەیوەندیی سۆزدارییان لەگەڵ بنەماڵەیان، بەتایبەت باوکیان لە ئاستێکی زۆر باشدایە، کەمتر ترس و فۆبیای وانەی بیرکارییان هەیە و زۆربەی ئەو منداڵانە لە وانەی بیرکاریدا لە ئاستێکی زۆر باشدان، بەپێچەوانەوە، دەرکەوتووە پەیوەندیی نەرێنیی منداڵ و بنەماڵەکانیان، بەتایبەتیی کاریگەریی هەیە لەسەر وانەی بیرکاری و دەرکەوتووە کە ئەو منداڵانە لەو وانەیەدا وەکوو پێویست نین. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 282