کەتینە بەینی چاران و ماران
لە سنووری دەشتەکییەکانی هەولێر چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کەتینە بەینی چاران و ماران) ، وتراویشە: دارەکم بەدەستەوەیە هەردوو سەری بەگووە یان هەڵدەستم با دەمبا، دادەنیشم، گورگ دەمخوا، لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# و#قەراج# و #کەندێناوە# و #شەمامک# و مورکیەدا، بەچاڵ دەوترێت: چار، بەماریش لەگەڵ زیندەوەری ژەهراوی خشۆکی ماریەتی، کەتینە: کەوتووینە، ئینجا ئەگەر لایەک ماری ژەهراوی بێت و لایەکیش کەندەڵان و هەڵدێران و چاڵی گەورە بێت واتە کەسێکە کەتۆتە نێوان دوو بارودۆخی خراپەوە، بە نیگەرانی و خەمبارییەوە بۆ ئەو دۆخە لەو ئیدیۆمە جێی کراوەتەوە و وتراوە: کەتینە بەینی چاران و ماران.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 379
Donnez votre avis sur ce produit!