تونێلێکی مەترسیدار لە #توونی بابا# دۆزرایەوە
هۆڵێکی نوێ لە تونی بابا دۆزرایەوە، بەڵام ڕێگاکەی زۆر مەترسیدار و سەختە، سەرتا داڵانێکی تەسک و مەترسیدارە، دواتر تونێلێکی تاریکە و ئاوی تێدایە، دواتر تونێلەکە بەرەو بەرزایی دەڕوات، بۆیە پێویستە لایت و کڵاوی سەلامەتی و گوریست پێ بێ، نابێ بەتەنیا بۆی بچیت، پاشان دەگەیت بە هۆلێکی فراوان کە ڕووناکییەکی کەم لەسەرەوە دێتە ژورەوە. دیمەنەکان نوێ و ناوازە و سەرنج ڕاکێشن. لەم ڤیدیۆیە بینەری گەشتی تیمێکی گرووپی شاخەوانیی #پیرەمەگروون# بن، بۆ زانیاری مقداد سەید نەجم پساکانی لە ساڵی 2020 شوێنەکەی دۆزیتەوە.
ڤیدیۆ: دانا سالار. [1]
Click to show the video Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 234
Donnez votre avis sur ce produit!