ناونیشانی بابەت: نیشانەکانی زیادبوونی شلەی ئەمنیۆن (ئاوی دەوری کۆرپەلە)
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
بەپێی ڕێژەی کۆبوونەوەی شلەی نائاسایی لە دەوری کۆرپەلە دەکرێ نیشانەکانیش گۆڕانکارییان تێدا ڕووبدات و لە بارە ئاسایی و کەمەکاندا هیچ نیشانەیەکی نەبێت، بەڵام کاتێک ڕێژەیەکی زۆر شلە کۆدەبێتەوە دەکرێت هەندێک نیشانە لە دایکەکەدا دەربکەوێت لەوانە:-
- گۆڕانی شێوازی وەستانی کۆرپەلە.
- زیاد گەورەبوونی منداڵدان و سک بەبەراورد لەگەڵ هەفتەی دووگیانی.
- قەبزی.
- هەناسە توندی و کوورتی هەناسەدان.
- ئاوسانی پەلەکانی خوارەوە.
- کەمبوونەوەی میزکردن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 561
Donnez votre avis sur ce produit!