ناونیشانی بابەت: سرووشتی گوندی بێدیال و شوێنەواری کەلەپووری لە ناوچەکەدا
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
گوندی بێدیال دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە دەڤەری بارزان، جگە لە بوونی کڵێسەی مارگورگیسی کریستیانیەکان لە گوندەکە چەندین شوێنەواری کۆن و کەلەپووری لە شوێنەکەدا هەن.
گوندی بێدیاڵ دەکەوێتە دەڤەری #بارزان# لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر، تاکە گوندی ناوچەکەیە کە سەرجەمی دانیشتووەکانی سەر بە ئایینی کریستیانن، بە شێوەیەک لەگەڵ موسڵمانەکانی ناوچەکە دەژین کولتووریان یەکە، تەنیا لە شێوازی پەرستن جیاوازن، ئەمەش دەبێتە بەڵگە بۆ پێکەوەژیانی هاونیشتمانییان لە ناوچەکەدا”.
لە بێدیال کڵێسەی مارگورگیس هەیە بۆ ئایینی کریستیانیەکانی گوندەکە، هەروەها شوێنەواری دێڕێکی تر لە نزیک ئەم کەنسەیەوە هەیە، بەپێی سەرچاوەکان، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش هاتنی ئیسلام.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 547
Donnez votre avis sur ce produit!