#لاهور شێخ جەنگی#، ڕایدەگەیەنێت کە ئەگەر لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک# بەشداری بکەن ئەوا دەنگێکی زۆر دەهێنن، بەڵام ئامادە نییە یاری بە چارەنووسی کوردەوە بکات.
لاهور شێخ جەنگی، لە بەشێکی ئەو پەیامەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی #08-08-2023# بڵاوی کردەوە دەڵێت ”بە بەشداریکردنمان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا دڵنیاین کە دەنگێکی زۆر دەهێنین، هەموولایەکیش دەزانن کە پێگەو و سەنگی ئێمە لە کەرکووک و ئەو ناوچانە چۆنە و چەندە، بەڵام لەژێر ناوی یەک لیستی کوردستانی نەبێت بە هیچ شێوەیەکیتر و بە لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن ناکەین و یاری بە چارەنووسی خەڵک و خاکەکەیەوە ناکەین”.
لاهور شێخ جەنگی دەشڵێت ”خۆمان بە خزمەتکاری خەڵکی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکان دەزانین، وەک چۆن لە ڕابردوودا بەهۆی هەڵوێستەکانمانەوە لەسەر ئەوەی ئامادە نەبووین یاری بە چارەنووسی کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان و خەڵک و خاکی ئەو ناوچانە بکەین قوربانی زۆرمانداوە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا ئامادەی هەموو قوربانییەکین”.
لاهور شێخ جەنگی باس لە بەشداریکردنی خۆی دەکات لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن و دەڵێت ”لەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازەدا خودی خۆم ئامادەم هەموو تواناکانم بخەمەگەڕ، دێبەدێ و ماڵ بە ماڵی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان بگەڕێم و دەستی هەموو دەنگدەرێکی کوردی ڕەسەن ماچ بکەم و پێیان بڵێم بڕوا بە درووشمی کوردایەتی درۆینەی لایەنەکان مەکەن، بەڵکوو لەپێناوی چارەنووسی کەرکووک و سەلماندنی خاوەندارییەتی ئەو خاکە پیرۆزە کە بەشداری کارایان هەبێت لەم هەڵبژاردنەدا تا یەک دەنگی کورد لەو ناوچانە بەفیرۆ نەچێت، دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە بە شایستە و ڕاستگۆیان دەزانن بۆ خزمەتکردنی ناوچەکانی خۆیان جا لەهەر لیست و لایەنێکبن”. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 292
Donnez votre avis sur ce produit!