ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی #07-08-2023#، مەکتەبی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کۆبوونەوە و لەسەر بەستنی کۆنگرەی سەندیکا و ڕێکخراوە پیشەییەکان ڕێککەوتن.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ڕێکەوتی 07-08-2023 شاندی پارتی و یەکێتی کە تایبەت بوو بە بەستنی کۆنگرەی ئەو ڕێکخراو و سەندیکایانەی ماوەی یاساییان بەسەرچووە، بڕیار دراوە هەردوولایان هاوکار بن بۆ بەستنی کۆنگرەی ئەو ڕێکخراو و سەندیکایانە.
بەشێکی زۆری ڕێکخراو و سەندیکا پیشەییەکان ماوەی یاساییان تەواو بووە، بەڵام کۆنگرەیان نەبەستووە. لە ماوەی ڕابردوو داواکاری گشتی لە گشتاندنێکدا داوایکرد دام و دەزگا حکومییەکان مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕێکخراو و سەندیکایانە نەکەن کە شەرعییەتی یاساییان نەماوە و کۆنگرەیان نەبەستووە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 496
Donnez votre avis sur ce produit!