هەر یەک لە #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# و #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ #نەوەی نوێ# گەیشتبوونە ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ درووستکردنی لیستێکی هاوبەش بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان. بەڵام بەهۆی پێداگرییەکانی #شاسوار عەبدولواحید# لەسەر داواکارییەکانی ئەو هاوپەیمانێتییە درووست نەکرا.
شاسوار عەبدولواحید دوو داواکاری لە یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری هەبووە بۆ درووستکردنی ئەو لیستە هاوبەشە لە شاری #کەرکووک#. داواکاری یەکەمی ئەوە بووە کە دەبێت سەرۆکی لیستەکە لە نەوەی نوێ بێت. داواکاری دووەمیشی بریتی بووە لەوەی کە دەبێت لیستەکە تەنیا چوار کاندیدی هەبێت و یەکێک لەو چوار کاندیدەش ژن بێت و ئەندامی نەوەی نوێ بێت.
بەپێی داواکارییەکانی شاسوار عەبدولواحید کۆمەڵ و یەکگرتوو دەبوو هەر یەک یەک کاندیدیان هەبوایە و کاندیدەکانیش پیاو بوونایە نەک ئافرەت. دوو کاندیدەکەی دیکەش کە یەکێکیان پیاو بوایە و سەرۆکی لیست دەبوو لە نەوەی نوێ، هەروەها کاندیدی ژنیش دەبوو لە نەوەی نوێ بوایە.
کۆمەڵ و یەکگرتوو پێیان وابووە شاسوار عەبدولواحید دەیەوێت بە کەڵک وەرگرتن لە دەنگەکانی ئەو دوو حیزبە ئیسلامییە کورسییەکی کۆتایی ژن و سەرۆکی لیستەکەی دەربچن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 556
Donnez votre avis sur ce produit!