گرنگی بەم پەڕتووکە بدە! چونکە..
لەم پەڕتووکەدا
ئەحمەدی مەلا، بە متۆدێکی زانستی قسەی لە کایەیەکی کولتووری کردووە کە پێشتر کەم کەس خۆی لێداوە.. لە بەشی یەکەمی پەڕتووکەکەیدا خوێندنەوەیەی کوورت، بەڵام زۆر پوخت و پڕ مانای بۆ سەرهەڵدانی ڕێنیسانی فەرەنسی کردووە و باسی لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگەی فەرەنسی و دواتر ڕۆژاوایی کردووە..
لەبەر ڕۆشنایی ئاشناکردنی خوێنەر بە ڕێنیسانی فەرەنسی، لە بەشی دووەمدا دێتەوە کوردستان لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەم و با لە درووست بوونی توخمە سەرەتاییەکانی ڕێنیسانس لە کایەی مەعریفەی کوردیدا دەکات کە تا ئەوکاتە حوجرەکان بەرهەم هێنەری سەرەکی ئەو مەعریفە دینییە بوون..
گرنگترین بەشی پەڕتووکەکە باسکردنی قۆناغی دوای ئاوابوونی خۆری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و واڵا بوونی دەرگای مۆدێرنە بوو بەسەر کۆمەڵگەی کوردی و ڕۆڵی بەرچاوی شاعیرانی کورد لە گۆڕینی وتاری کوردی بۆ وتارێکی هاوچەرخ.. بە میتۆد و کەرەستەی نوێ..
ئەم پەڕتووکە لەپاڵ لێکۆڵینەوەکانی دکتۆر ڕەفیق سابیر و بەختیار عەلی و دکتۆر مەریوان وریا قانع، زنجیرە پەڕتووک و لێکۆڵینەوەیەکن تەواوکەری یەکترن و سوودێکی زۆر دەبەخشن بەو کەسانەی گرنگی بەو مەسەلەیە دەدەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 476
Donnez votre avis sur ce produit!