مەیینی خوێن لە هەندێک کەسدا ئەگەری زیاترە، بەتایبەتیی کەسانی جگەرەکێش، خانمانی دووگیان، کەسانی قەڵەو، هەبوونی مەیینی خوێن لە پێشودا یان لەدەستدانی توانای جوڵە پاش نەشتەرگەری، بەڵام چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ ئەوەی خۆتی لێبپارێزیت و ئەگەری تووشبوونت کەمبکەیتەوە.
1. چالاکی جەستەیی ئەنجامبدە، وەکوو ڕۆیشتن، پاسکیلسواری، مەلەکردن، ئەگەریش کێشی جەستەت زۆرە، هەوڵبدە بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستەت.
2. بەدەوام جەستەت شێداربکەرەوە، بڕێکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە، چونکە وشکبوونەوەی جەستە هۆکارە بۆ مەیینی خوێن، ڕۆژانە زیاتر لە یەک لیتر و نیو ئاو بخۆرەوە.
3. واز لە جگەرەکێشان بهێنە، چونکە جگەرەکێشان هۆکارە بۆ هەوکردنی دەمارەکان، زیانی هەیە بۆ دڵ و سی، هەر بۆیە وازهێنان لێی مەترسی جەڵتەی مێشک و دڵیش کەمدەکاتەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 275
Donnez votre avis sur ce produit!