بە مەبەستی برەودان و بەرەو پیێشچوونی زیاتری فێرگەی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #01-08-2023# و لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و بەسەرپەرشتی وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانە و بە ئامادەبوونی ستافی ڕاهێنەرانی فێرگەکە ، کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا و سەرەتا سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە سوپاسی دەستەی ڕاهێنەرانی کرد لە پای ئەو هەوڵە بەردەوامانەیان و گرنگی دانی زیاتر بە ئاستە تەمەنییەکان، هەروەک چەندین پێشنیازی نوێی بۆکردن لە شێوازی کارەکانیان و ئامادەکاری زیاتریان بۆ بەرەوپێشچوونی فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە کە بووەتە قوتابخانەی پێگەیاندنی یاریزانان و لەو فێرگەیەوە چەندین یاریزانی نوێ گەیشتونەتە ئاستەکانی دیکەی تیپەکانی یانەکەیان.
ئەمە و دواتر ڕاهێنەران چەند پێشنیازێکی نوێیان خستە بەردەم سەرپەرشتیاری بەشەکەیان و ئەوەش خرایە بەرنامەی جێبەجێکردن تا بتوانن زیاتر و زیاتر بەرەوپێشچوون بە خۆیانەوە ببینن.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 423
Donnez votre avis sur ce produit!