=KTML_Bold=ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد، لەژێر فشاری ناوخۆیی و تەنانەت نێودەوڵەتی سەردانەکەی ئەنجامداوە.=KTML_End=
لە هەفتەی ڕابردوو #مەسرور بارزانی# سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بڕیاریداوە چیتر شاند بۆ بابەتی مووچە و بودجە نەنێرێتەوە بەغدا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پێیوابوو #هەولێر# هەموو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێکردووە و پێویست ناکات چیتر شاند بنێرێتە بەغدا.
مەسرور بارزانی جەختیکردووەتەوە، کە ئەوەی لەنێوان هەولێر و بەغدا ماوە، ئەوەیە، کە دەبێت ئێراق پابەندی خۆی جێبەجێبکات و پارەی مووچە و بودجەی هەرێم بنێرێت.
دوای ئەوەی ئێراق سووربووە لەسەر نەناردنی پارەی مووچە، لایەنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش بۆ ئەو پرسە هاتوونەتە سەر هێڵ و داوایان لە بەغدا کردووە، چیتر ناردنی پارە بۆ هەرێم ڕانەگرێت و فشاریشیان لە هەولێر کردووە، شاند بنێرێتە بەغدا بۆ ئەوەی لەو بارەوە گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 402
Donnez votre avis sur ce produit!