ناونیشانی پەرتووک: دووبەیتی بە تامی پەندی پێشینیان
ناوی نووسەر: ئەنوەر ئەژراک (ئەژی)
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی دووەم
لەم پەرتووکەدا مەبەست هێنانی دووبەیتی بە تامی پەندە، نەک پەندەکان بە دووبەیتی کردن. لە ڕاستیدا جوان و ڕازاوە کردنی دوو بەیتییە بە ئامرازی جوانی پەند.
مەبەستی نووسەر کۆکردنەوەی هەموو پەندەکان نەبووە. نووسەر لە پێشەکیدا دەڵێ: تەنیا ئەوانەم خستووەتە بەر ئاوێنەی هۆنراوە کە پێم گرینگتر و گونجاوتر بوون. هەوڵم داوە پەندەکان دەقاودەق بخەمە چوارتوێی هۆنراوە. ئەگەر جاروبار لەو یاسا خۆکردە جوانە لام دابێ با بزانی کێشە لەژێر سەری کێش و کارتێکەری زمانی ئەدەبی دایە. بەردەست بوونی دەقی پەندەکان لە پەڕاوێزی خۆیدا بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەوەیە. هەروەها هەوڵم داوە، بە دووبەیتی و بە شێوازێکی نوێ بیان نووسمەوە. بۆ هەر کامەیان چیرۆکێکم هێناوە کە ڕەنگە پەندەکە شی کاتەوە و بەرچاوڕوونی بە خوێنەر بدا. [1]
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 229
Donnez votre avis sur ce produit!