ناونیشانی بابەت: ئەوەی پێویستە بیزانی دەربارەی گەشەی باڵای کچان
ئامادەکردن و نووسین: د. #گەوهەر سەمەد#
تەمەنی پێگەیشتن (بلوغ) لە کچان لەنێوان 8 بۆ 13ساڵیدایە، زۆرترین گەشەی باڵاشیان لەنێوان 10 بۆ 14 ساڵییە، لە دوای ئەوەی کچ سوڕی مانگانەی بۆ دێت مانای ئەوە نییە کە تەواو ئیتر باڵا ناکات، بەڵام ڕێژەکە زیاد کردنەکە کەمتر دەبێتەوە.
=KTML_Bold=بۆ نموونە:=KTML_End=
- پێش قۆناغی پێگەیشتن باڵایان 5-7 سانتیمەتر زیاد دەکات لەساڵێکدا، لە تەمەنی پێگەیشتن (10-14ساڵی) نزیکەی 10 سم لەساڵێکدا زیاد دەکەن بەڵام کە سوڕی مانگانەیان بۆھات ڕێژەی زیادکردنەکە کەم دەبێتەوە بۆ نزیکەی 5سم و دواتر گەشەی باڵا وردەوردە ئەوەستێت.
- لەھەموو کاتێکدا ئەگەر ئەو منداڵە نەخۆشییەک، یاخود کەمی ڤیتامین و کانزاکانی ھەبێ ئەوا گەشەی کەمتر دەبێت و پێویستە چارەسەر بکرێ. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 378
Donnez votre avis sur ce produit!