سمۆرەی دارێ، بازم دا لە چنارێ
هەرچی چنارە دەلەرزێ
سمۆرە دەگرێ بەزێ
سمۆرە ئاژەڵێکی کێوییە و لەسەر دار و لەناو دارستاندا دەژیی، مەتەڵەکە مەبەستی لە مەکۆی کاری جۆڵاییە کە بە سمۆرەی چوواندووە، هەروەها داری چناریشی بە تانوپۆی ئامێری پێچاڵ داناوە، کاتێک مەکۆ دەکرێت بەنێوانی تانپۆی پێچاڵدا و کاری چنین دەستپێدەکات، تانوپۆکان وەک چنار دەلەرزن، مەکۆکەش وەک سمۆرە دێت و دەچێت. وەڵام (خەڕەکی جۆلایی) . [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 152