ناونیشانی بابەت:خەونە ڕەنگاوڕەنگەکانی ھونەرمەند (ئاریا عەتی)
ئامادەکردنی: #سەوسەن سنەیی#
بە سپۆنسەریی دامەزراوەی میدیایی (کوردستان کڕۆنیکەل) ، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #11-09-2023#، لە ھۆڵی میدیای شاری #ھەولێر#، ھونەرمەند (ئاریا عەتی) یەکەمین پیشانگای خۆی کردەوە.
لە پیشانگاکەدا، کە بینەرێکی زۆر ئامادە بوون، ھونەرمەند کۆمەڵێ تابلۆی ئەبستراکت و دەربڕین ئامێزی نمایش کردبوو، کە گوزارشتیان دەکرد لە خەونی ڕەنگاوڕەنگی مرۆڤی کورد، ھەربۆیە تەکنیک لە کارەکانیدا جێگای سەرنجی زۆری بینەرەکان بوو، بە بەکارھێنانی ڕەنگی فسفۆڕی لەسەر کانڤاس و ئامادەکردنی شێوەی ئەبستڕاکتی لەسەر جلی ژنان.
شایەنی باسە ھونەرمەند (ئاریا عەتی) یەکێکە لە ھونەرمەندانی ڕۆژاوای #کوردستان# و پیشانگاکەی ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 403
Donnez votre avis sur ce produit!