زەبرەن سفیدەن، بەرگی بەدەن تەنگ
سەختە لە ئاهیر، زەبوونە لە سەنگ
زەبرە: تەوژمدان، زەبوون: لاواز (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) سفیدە: سپێدەی بەیانی (فەرهەنگی شێخانی) ئاهیر ئاگر (فەرهەنگی خاڵ) مەبەستی مەتەڵەکە هێلکەی پەلەوەرە کە ڕەنگی سپییە وەک سپێدەی بەیانی، لەگەڵ ئەوەدا بەرگێکی توند و تۆڵی کلسی هەیە، بە پیاکێشان دەشکێت، هەروەها لەگەڵ ئەو ناسکییەیدا بەرگەی ئاگر و کوڵان دەگرێت. وەڵام (هێلکە) . [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 149