یەکێتی کاراتێی ئێران بە فەرمی بانگێشتی تیمی کاراتێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# دەکات بۆ بەشداری لەپاڵەوانێتی نێودەوڵەتی (ski) .
یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە تیمێکی 25 یاریزانی لە کوڕان و کچان بەشداری لەو پاڵەوانێتییەدا دەکات و توانا سەعیدی کارگێڕی تیپەکەش زانیاری زیاتر بە پێشمەرگە سپۆرت دەدات و وتی، تیپەکەمان لە پشووی هاوینە بەردەوام لە یەکەی مەشقی و ئامادەکاری دا بووە.
هەروەک توانا ئاماژەی پێکرد کە ئەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە یەکێکە لە بەهێزترین پاڵەوانێتییەکان بەو پێگەیەی وڵاتی ئێران بە سەدان یاریزانی ئاست بەرز و بەهێزی تێدایە و ڕکابەری لەسەر ئاستی وڵاتانی دنیا دەکەن، کارگێڕی تیپی کاراتێی یانەی پێشمەرگە وتیشی، یانەی پێشمەرگە وەک هەمیشە بە پێکهاتەیەکی بەهێز لەسەر ئاستی کوڕان و کچان دەچێتە نێو ڕکابەرییەکان و بۆ ئەم پاڵەوانێتییەش بە 18 یاریزانی کوڕان و 7 یاریزانی کچان ململانێی بەدەست هێنانی میدالیاکان دەکەین.
دواجار توانا سەعید وتی، ئەم پاڵەوانێتییە بۆ تەمەنەکانی 14 ساڵ تا ئاستی پێشکەوتوان دەڕوات و یارییەکانیشی لە ڕێکەوتی (29-08 تا 01-09-2023) بەردەوام دەبێت.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 383
Donnez votre avis sur ce produit!