ناو: کەریم
نازناو: حەمە کەریم قەرەچەتانی
ناوی باوک: عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1945
شوێنی لەدایکبوون: #قەرەچەتان#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1945 لە گوندی قەرەچتان لە دایکبووە، لە ساڵی 1960 چووەتە ناو بزووتنەوەی کوردایەتی، لە هەمان ساڵدا لەلایەن حکومەتی عەبدولکەریم قاسمەوە بۆ ماوەی ساڵێک گیراوە، لە ساڵی 1963 بوو بە پێشمەرگە لە ماولیانی لای ڕەواندوز، لە ساڵی 1974 دوو جار بریندار کراوە، لە ساڵی 1978 جارێکی تر چووەتەوە خەباتی نهێنی، لە ساڵی 1979 دووبارە بووەتەوە پێشمەرگە لە (خڕی ناوزەنگ) ، لە ساڵی 1985 پەیۆەندی کردۆتەوە بە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ەوە، تا #ئەنفال# ەکان لە ناوچە ڕزگارکراوەکان درێژەی بە خەبات داوە، دوای ئەنفال و لەگەڵ کشانەوەی هێزی پێشمەرگە، بە ماڵەوە لە شاری #سەردەشت# نیشتەجێ بووە.. تا #ڕاپەڕین# ، لەگەڵ دەستپێکردنی ڕاپەڕیندا بە نامەی #نەوشیروان مستەفا# چووەتە میحوەری چوار، لە ساڵی 1993 دوای درووستبوونی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە (لیوای 22) بووە بە ئامر سریە لە فەوج 1ی بازیان، لە ساڵی 1994 چووەتە ناوەندی کۆمەڵایەتی، ئێستاش ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمەڵایەتییە، لە ساڵی 2015 پەرتووکێکی بەچاپ گەیاند بە ناونیشانی: قەرەچەتان بە دەوری ڕەشکیدا،
لە ساڵی 2019 پەرتووکی: #تێکۆشان لە پێناوی مانەوەدا# چاپ گەیاندووە.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 374
Donnez votre avis sur ce produit!