وەفا محەمەد کەریم پەڕڵەمانتاری #پارتی دیموکراتی کوردستان# گەڕانەوەی بارەگاکانی حیزبەکەی بۆ #کەرکووک# ڕاگەیاند و جەختیکردەوە، ئامادەکاری دەکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.
وەفا محەمەد لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەغدا یەم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێکەوتی #05-11-2023# بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتیان وەرگرتووەتەوە، کە بڕیارە ڕادەستی زانکۆی کەرکووکی بکەن، لەگەڵ وەرگرتنەوەی بارەگاکانی تریش.
هەروەها ڕاشیگەیاند، پارتی لەمڕۆوە 05-11-2023 لە کەرکووک دەست بە چالاکییە سیاسییەکانی وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان دەکەنەوە، هەڵبژاردنی داهاتووش بۆ ئێمە یەکلاکەرەوەیە.
پارتی لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017وە بارەگاکانی لە کەرکووک چۆڵکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای ئێراق و حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر ئەو شارە کۆنتڕۆڵیانکرد. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 273
Donnez votre avis sur ce produit!