#سەڵاحەدین بەهادین# لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە کە لەگەڵ عەلی ڕەزای گونەی باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق کۆبووەتەوە و باسی لە بابەتی ئاو و وزە و ئەمن و ئاساییشی ناوچەکە کرد.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو چەند ڕۆژێکە لە شاری #بەغدا#یە و لەمیانەی سەردانەکەشیدا بۆ شاری بەغدا سەردانی باڵیۆزی تورکیای کردووە و بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەگەڵیدا کۆبووەتەوە.
وەک لە بڵاوکراوەکەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوودا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەیان باسیان لە دواین گۆرانکارییەکانی هەرێم و ئێراق و ناوچەکە کردووە، بەتایبەت پرسی ئاو و وزە و ئەمن و ئاساییشی ناوچەکە.
سەڵاحەددین بەهادین نووسیویەتی ”لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ئاماژەیان بەو دەستدرێژی و هێرش و داگیرکارییانەی زایۆنی و کوشتنی ژن و منداڵ”.
سەڵاحەدین بەهادین دەڵێت ”تەئکیدمان لەوە کردەوە کە دەبێت هەموولایەک هەوڵەکانی خۆیان چڕبکەنەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرش و بۆردوومانانە و گەیشتن بە چارەسەرێکی خێرا و گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچەکە”. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 305
Donnez votre avis sur ce produit!