#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
ئێوارەت باش!
من ناوم مەترەیە
مەترەی ئەرز پێوان
بێزارم... بێزار
ئەوە چەند ساڵە کۆمەڵە دەستێکی نیشتمان
لە بناری ئەو شاخەوە هەتا ناوشار
ئەمکەنەوە و ڕامئەکێشن
جاری وا هەیە من چەند جار تەواو ئەبم
بەڵام ئەوان ئەرزەکانیان تەواو نابێ!
بێزارم... بێزار... بێزار
ژمارەیەکم نییە جەستەی ژان نەکا و
شەوان نەیکەن بە ناڵەناڵ!
ئەڵێم لەوانەیە ڕۆژێ
وەختێ ئیتر بێ هیوا بووم
هەر خۆم بە خۆم بخنکێنم و
یاخود ئیتر لە تاوانا
هەستمە سەرپێ و خۆم هەڵدەم و
ئەڵقە... ئەڵقە
بچمە ملیان؟!
#شێرکۆ بێکەس#. [1]
ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 303
Donnez votre avis sur ce produit!