ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ئاماژە بەوە دەکات، ناکۆکییەکانی ناوماڵی کورد لە هەرێمی کوردستانەوە گوێزراونەتەوە بۆ #بەغدا# و ئەوەش سەنگ و پێگەی کوردی لە ئێراق لاواز کردووە و بەو هۆیەوە نەتوانراوە هەموو ئەو پۆستانەی لە پشکی کوردن پڕبکرێنەوە.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕایگەیاند: بەشێکی زۆری پۆستی ڕاوێژکارانی ئەنجوومەنی وەزیران و پەڕڵەمان؛ هەروەها بریکاری وەزارەتەکانی ئێراق لە ساڵی 2008ەوە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن. هەموو پێکهاتەکانی ئێراق خاوەنی پۆستی بەوەکالەتن و پرسەکە تەنیا پەیوەندیی بە یەک نەتەوەی دیاریکراوە وە نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕووی یاساییەوە دەبێت پارێزگارەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگاکانەوە متمانەیان پێ بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ئێراق ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەڵوەشاوەتەوە، ئیدی لە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی ئێراقدایە پارێزگار بە وەکالەت دابنێت یان دووربخاتەوە بەڵام لە ساڵی 2017ەوە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ئەوەشی خستەڕوو، ناکۆکییەکانی نێوماڵی کورد، پەرتەوازەیی و فرە دەنگییان گوێزراوەتەوە بۆ بەغدا، ئەوەش سەنگ و پێگەی کوردی لە ئێراق لاواز کردووە و بەو هۆیەوە نەتوانراوە هەموو ئەو پۆستانەی لە پشکی کوردن پڕبکرێنەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 373
Donnez votre avis sur ce produit!