کاتێک یەکەمین جارتە کەسێک دەبینیت، ئاسان نییە بڕیاری لەسەر بدەیت و هەڵیبسەنگێنیت کە بزانیت کەسێکی باشە یان باش نییە، بەڵام کاتێک چەند نیشانەیەک لە کەسێکدا دەبینیت، لێی دووربکەوەرەوە، نەک بەو واتایەی کە بڕیاری لەسەر بدەیت، بەڵکوو بەو واتایەی کە وریای مامەڵەکردن بیت لەگەڵیدا و خۆت بپارێزیت.
1. کاتێک کەسێک چێژ دەبینێت لە ئازاردانی کەسانی دیکە، هەموو کارێک دەکات بۆ ئەوەی لە ڕووی دەروونییەوە ئازاری هەستی بەرانبەرەکەی بدات.
2. کاتێک لەگەڵ کەسانی دیکە دەدوێت هیچ هەست و سۆزێکی نییە، هەستی بەرانبەرەکەی بەهیچ شێوەیەک لە لا گرنگ نییە.
3. هەوڵدەدەن کۆنترۆڵی بەرانبەرەکەیان بکەن و سوودیان لێوەربگرن، وشەکانیان هەڵدەگێڕنەوە، یاری بە هەستی کەسانی دیکە دەکەن، بەدوای خاڵی لاوازی بەرانبەرەکەیان دەگەڕێن.
4. هیچ کاتێک بەرپرسیاریەتی هەڵناگرن، تەنانەت ئەگەر هەڵەیەک هەڵەی خۆیان بێت، لۆمەی کەسانی دیکە دەکەن و هەڵەکانیان دەخەنە پاڵ کەسانی دیکە.
5. هەمیشە ڕاستگۆ نین، بەردەوام درۆ دەکەن و ئەمەش بێزاریان ناکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 242
Donnez votre avis sur ce produit!