بەرد لە عاسمانەوە بەربێتەوە، بەر سەری فەقیر دەکەوێت.
عاسمان: ئاسمان. فەقیر: کەسی هەژار و نەدار. مرۆڤ لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا بەردەوام لە کێشە و گرفتدایە، هەتا کێشەکان زیاتر بێت، نەگبەتی بەرۆکی هەژاران زیاتر دەگرێت. واتە: هەر کاتێک بەڵا و ناهەمواری لە کۆمەڵگەدا ڕووبدات، زیاتر یەخەی هەژار و کەسی نەدار دەگرێت و ئەوان تێیدا زەرەرمەند دەبن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 119