#نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بۆ سەرەخۆشى و دەربڕینى هاوخەمى بۆ کۆچى دواییى خوالێخۆشبوو شێخ نەواف ئەحمەد ئەلسەباح، میرى کوێت، سەردانى کونسولخانەى گشتیى کوێتى لە #هەولێر# کرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پێشکەشکردنى پرسە و سەرەخۆشى و دەربڕینى هاوسۆزى و هاوخەمى لەگەڵ سەرکردایەتى و گەلى کوێت، لە دەفتەرى پرسەدا پەیامێکى سەرەخۆشى تۆمار کرد.
لاى خۆیەوە بەڕێز عوسمان ئەلداوود کونسولى گشتیى کوێت، سوپاس و پێزانینى بۆ هاوبەشیى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕى. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 233
Donnez votre avis sur ce produit!