#نەوەی نوێ# و #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# و #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#، لەپاڵ لیستی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بوونایە کورد شەڕی کورسی نۆیەمی دەکرد
نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو، کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک#یان نەبردەوە، بەڵام زیانی دوو کورسییان لە کیس کورددا.
کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە پێنج لیستی جیاواز بەشداری کرد. جگە لە پارتی و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هیچ کام لە لیستەکانی تر نەیانتوانیوە کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ببەنەوە.
بەپێی سیستەمی سانتلیگۆ کورد ئەگەر خاوەنی دوو لیستی گەورە بوایە ئەوا شانسی بردنی کورسی لە ئێستا زیاتر دەبوو. بەشێوەیەک ئێستا کورد 7 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای بردووەتەوە. ڕکابەرێکی لاوازە بۆ بەدەستهێنانی کورسی هەشتەم، بەڵام ئەگەر هەر یەک لە نەوەی نوێ و لیستی مەشخەڵ دەنگەکانیان لەپاڵ لیستی پارتی بووبان ئەوا ئێستا کورد هەشت کورسی مسۆگەری هەبوو و ڕکابەرێکی بە هێز دەبوو بۆ بەدەستهێنانی کورسی نۆیەم. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 394
Donnez votre avis sur ce produit!