ئەمڕۆ پێنجشەممە #21-12-2023#، بە ئامادەبوونی #مەسرور بارزانی# جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #هەولێر# نۆیەمین کۆنگرەی #یەکێتی ئافرەتانی کوردستان# دەستی پێ کرد و ئەو گۆنگرەیە دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
کۆنگرەکە لەژێر درووشمی (هێز و توانای ئافرەت بناغەی ئاشتی و ئابوورییە) بەڕێوە دەچێ و لە کۆنگرەکەدا دەستەی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەڵدەبژێردرێت دوای کۆنگرەکە دەستەی سکرتارییەت، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی هەڵدەبژێرن و کۆنگرنگە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان 71 ساڵ پێش ئێستا دامەزراوە و ئەمڕۆ نۆیەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە فەرمانی ڕابەری شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان (بارزانی نەمر) و لەژێر سایەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بە هەوڵ و کۆششی دەستەیەک لە ئافرەتانی ئازا یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دامەزرا و بوو بە پێشەنگ و بناغەی بزووتنەوەی ئافرەتانی کوردستان. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 331
Donnez votre avis sur ce produit!