تیپی بالەی یانەی پێشمەرگە یاری دووەمی لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق ئەنجام داو لەنێو هۆڵی یانەکەی میوانداری لە یانەی سەناعەی شاری بەغدا کرد.
کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی #10-11-2023# و بە ئامادەبوونی حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و (م.شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە و وسام محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەکە و د.حەبیب عەلی سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق) و ئەندامانی ئەو یەکێتییەکە، یاری نێوان تیپی بالەی یانەی پێشمەرگە و سەناعە بەڕێوەچوو کە تێیدا کوڕانی پێشمەرگە توانیان بە ئاستێکی بەرز و ناوازەوە لە یارییەکە ببینرێن و پیشەگەرانە خاڵ لە دوایی خاڵیان بەدەست دەهێنا بە ئەنجامی 3 سێتی بێ وەڵام سەناعەیان تووشی شکست کرد.
بەو سەرکەوتنەشیان پێشمەرگەکان کۆی خاڵەکانیان بۆ 6 خاڵ بەرز کردەوە لە دوو یاری داو لە پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەی چوارەم دێن، پێش بەڕێوەچوونی یاری نێوان یانەکانی پێشمەرگە و سەناعە یانەی نەینەوا توانی بە هەمان ئەنجامی یارییەکەی پێشمەرگە لە یانەی مقدادیە بباتەوە.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 166
Donnez votre avis sur ce produit!