بە ئەنجام دانی دوو یاری کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی بالەی یانەکانی ئێراق کۆمەڵەی چوارەم هات.
کاتژمێر 11:00 ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە #11-11-2023# و لەنێو هۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگە یەکەم یاری جەولەی سێیەمی قۆناغی یەکەم لەنێوان یانەکانی نەینەوا و سەناعەی بەغدا بەڕێوەچوو تێیدا دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز یانەی نەینەوا بە ئەنجامی 3 سێتی یەکلایەنە بردنەوەیان بەدەست هێنا.
ئەمە و لە دووەم یاری پێشمەرگە بە هەمان سیناریۆ لە مقدادیەی بردەوە و بەو سەرکەوتنەش پێشمەرگەکان توانیان بە پلەی یەکەم سەرکەوتن بەدەست بهێنن و هەروەک یانەی نەینەوا دووەم و پلەکانی سێیەم و چوارەمیش بۆ یانەکانی مقدادیە و سەناعە بوون.
بڕیارە یارییەکانی قۆناغی دووەم لە ڕێکەوتی #26-11-2023# و لە شاری #بەغدا# دەست پێبکات و دواتر و لەو کۆمەڵەیە دوو تیم دەگاتە قۆناغی هەشتی یانەکان.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 184
Donnez votre avis sur ce produit!