یەکێتی ناوەندی کاراتێی کوردستان پاڵەوانێتی تازەپێگەیشتووان، لاوان و خوار 21 ساڵی کوڕانی لە هەردوو جۆری یارییەکانی کاتا و کۆمێتە ئەنجام دا.
لە شاری #هەولێر# و لەنێو هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی#زانکۆی سەڵاحەدین#، یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە بەڕێوەچوو تێیدا و دوایی ڕکابەری یانەکان، دواجار #یانەی وەرزشی خورماڵ# پلەی یەکەم و
#یانەی وەرزشی سەیدسادق# پلەی دووەم و پلەی سێیەمیش بۆ یانەی پێشمەرگە بوو.
لە لێدوانێکی کوورتدا و تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت توانا سەعید کارگێڕی تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، تا کۆتا ساتەکان ڕکابەریمان بۆ نازناو بوو بەڵام لە کۆتایی بڕیار درا کە سەرجەم ئەنجامەکان پێکەوە هەژمار بکرێن و هەر بۆیە گۆڕانکاری لە ڕیزبەندی ڕووی داو خورماڵ بووە یەکەم و یانەی سەیدسادق و پێشمەرگە دووەم و سێیەم بوون.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 286
Donnez votre avis sur ce produit!